سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات، مبایلێکی نوێ بە ناوی گالاکسی ئەی ٢٢ بەرهەم دەهێنێت، بەرگەی شێ و خۆڵ دەگرێت.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکە بریتیە لە

Samsung Galaxy A22 Official

مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگ دروست دەکرێت ڕەنگە سەرەکیەکەی سپیەو ئەوانیتر ڕەنگی ڕەش و مۆرن، شاشەکەی لە جۆری سوپەر ئامۆلیدە، بە پێوانەی 6.4ئینجە بە دیقەی 1600×720پێکسڵ، فریکوێنسی ١٢٠ هێرتز

فراوانی ڕووناکیەکەی ٢٧٤ مۆمە، چارەسەرکەری میدیاتەک هێلیۆ جی ٨٠ی تێدایە ، ڕامەکەی ٤ گێگابایت و ٦ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە، بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات.

دووریەکانی جەستەی مۆبایلەکە پێکهاتووە لە ١٥٩-٣٧٣-٦٨-٤ملیمە، کێشەکەی ١٨٦ گرامە، کامێرای سەرەکیەکەی سێ دانەیە بە دیقەی ٦٤+٤٨+٢+٢مێگاپێکسڵ، کامێرای سێڵفیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵ.

مۆبایلەکە بە لەمسی پەنجە دەکرێتەوەو بەکار دەهێنرێت، پارچەی ئێن ئێف سی تێدایە، دەرچەی بۆ پەیوەندی کردن هەیە، خێرایی باتریەکەی ٥٠٠٠میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە دەگاتە نزیکەی ٢١٠ یۆرۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا