گۆگڵ ئەژماری مارگرێت میشێڵ ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسی یانەی پیشەسازی زیرەکی مارگرێت میشێڵ دەکات، بە بیانووی دزە پێکردنی بەڵگەنامە هەستیارەکان

وتەبێژی کۆمپانیای گوگڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەژماری کارمەندانی پاراستن و ڕێکستنی ئاسایش دادەخات، بە هۆی ئەوەی ئەژمارەکان بوونەتە هۆی مەترسی و دزەپێکردنی داتاو زانیارییە تایبەتەکان، لەو کاتەشدا میشێڵ ئاشکرایکرد ئاشکرایکرد کە بە هۆی یەکێک لە ئەژمارەکانەوە هەزاران فایل دزەی کردووە، لەگەڵ زۆر ئەژماریتر هاوبەشی پێکراوە

گۆگڵ گیبرۆی کارمەند لەسەر کار لا دەبات

میشێڵ رەخنەی لە بەشی پیشەسازی زیرەکی کۆمپانیەکە گرتووە، دوای دەرکردنی تیمینت گیبرۆ
لەسەر کار لابردنی گیبرۆ، لە هەمان ڕۆژی تومەتبارکردنی گوگڵ بوو بە سیخوری، هەفتەی ڕابردوو میشێڵ لە تویتەکەیدا بڵاوی کردەوە کە بەڵگەنامەیەکی هەستیار لەسەر گیبرۆو جێف دین زانای ئەمریکی بڵاو دەکاتەوە.

میشێڵ وتی، دەرکردنی گیبرۆ دوای داواکردنی کشانەوەی ئەو لاپەڕەیە بووە کە پەیوەندی بە بەشی هەواڵگری تەکنیکی زیرەکی پیشەسازی کۆمپانیاکەوە بووە، بەڵام کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە خۆی دەستی لە کار کێشاوەتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا