پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی ئادار لە وڵاتانی ئاسیادا مۆبایلی نوێی Galaxy M62 دەخاتەبەردەست.
پێکهاتەی مۆبایلەکە بە شێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و بەرکەوتن بگرێت،ڕەنگی مۆبایلەکە ڕەش، سەوز و شین دەبێت، نرخەکەی لە ٣٣٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
شاشەی مۆبایلەکە Super AMOLEDە بە قەبارەی ٦.٧ئینج و دیقەی٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ و دووری٢٠:٩، چارەسەرکەری Exynos 9825 تیادا
بەکارهاتوە، ڕامەکەی ٨ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی هەیە بە دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵ، کامێرای پێشەوەش بە دیقەی ٣٢ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، هەروەها هاوێنەی تایبەتی بە ڤیدیۆ تێدایە.
تایبەتمەندییەکی گرنگی دیکە مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، توانای پاترییەکەشی ٧٠٠٠ ملیئەمپێرە.