پیزارۆ گەڕایەوە بۆ بایرن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كلاودیۆ پیزارۆی پیرۆڤی یاریزانی پێشووی یانەی ڤێردەر بریمەن و پێشووتی بایرن كە كۆتایی وەرزی ڕابردوو وازهێنانی یەكجارەكی لە یاری كردن ڕاگەیاند ئەمڕۆ سێ‌ شەممە گەڕایەوە یانەی بایرن میونخ بە مەبەستی گرتنە دەستی ئەركێكی نوێ‌ لە یانەكەدا.

یانە باڤارییە زەبەلاحەكە هەواڵەكەی لە پێگەی ڕەسمی خۆیدا بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژە بۆ گەڕانەوەی یەكێك لە ئەفسانەكانی پێشووی كردووە كە دوو ماوەی جیا جیا لەگەڵی یاری كردووە لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2007 و دواتریش لە ماوەی نێوان 2013 بۆ 2015.

لای خۆشییەوە یاریزانە پیرۆڤییە تەمەن 41 ساڵەكە خۆشحاڵی دەربڕی بە گەڕانەوەی بۆ یانە كۆنەكەی بە مەبەستی هاوبەشی كردن لە پڕوپاگەندەی ئەفسانەكاندا هاوشێوەی ئەفسانەكانی پێشووی بایرن لۆتەر ماتیۆس و جۆڤانی ئەلبێر و بیزەنتی لیزەرازۆ و هیوای خواست بتوانێت لە ماڵە خۆشەویستەكەیدا خزمەت بكاتەوە بەو پێیەی عەشقی ئەو بۆ بایرن بێ‌ كۆتاییە.

جێی خۆیەتی ئاماژە بە مێژووی زێڕینی كلاودیۆ لەگەڵ بایرن بكرێت كە لە دوو ماوەی جیا جیادا 327 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجام داوە و 125 گۆڵی بۆ تۆمار كردووە لەگەڵی چەندان نازناوی بە دەستهێناوە وەك خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2001 و جامی ئینتەر كۆنتنینتالی جیهانی و چەندان نازناوی بۆندزلیگا و جامی پوكاڵی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیا و جامی جیهانی یانەكان لە 2013 و چەندان و چەندان نازناوی تر.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا