ڤیڤۆ بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ بەرهەمێکی نوێی بەناوی ڤیڤۆ ئێکس80 پرۆ بەتایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بازاڕەوە.

ڤیڤۆ ئێکس80 پڕۆ کێشەکەی لەنێوان 215 بۆ 219 گرامدایە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ3 ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1500 مۆمە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی (50+8+12+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا