یابان سیستمێكی نوێ بۆ ناسینەوەی كەسایەتی بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

کۆمپانیای NEC یابانی سیستمێکی نوێی داهێناوە کە توانای ناسینەوەی کەسایەتیەکانی هەیە، ئەگەر ماسکیشت بەستبێت، ئەم ڕێگەیەش دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی چالاکیە ئابوریەکان لە بارودۆخێکی نوێدا.

بە پێی وتەکانی چینیا تاکا چیما یاریدەدەری کۆمپانیاکە دیزاین کردنی ئەم سیستمەی بۆ ئەو گكەسانە داناوە، كە هەستیارییان هەیە و لەپێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش ماسکیان بەکار هێناوە،بەڵام لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە گرنگیەکی زیاتری پێدراوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک ماسک بەکار دەهێنن.

سیستمەکە بۆ ناساندنەوە تیشک دەخاتە سەر سەرلەگەڵ چاو ی مرۆڤ و ئێسکەکانی ڕوومەتی،هەروەها ناسینەوەی کەسەکە کەمتر لە چرکەیەکی پێویستە و لە ٪٩٩.٩ بە تەواوی ناسنامەی کەسە ئاشکرا دەکات.

سیستمەکە لە دەروازەو سنورەکانی پاراستنی ئاسایش دادەنرێت، هەروەها لەگەڵ کامێرای هەستەوەری گەرمیش کاردەکات، یارمەتی خەڵک دەدات بۆ ئەوەی زوو زوو ماسکەکانیان لا نەبەن،تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە نرخی دابین کردنی ئەم سیستمەی ئاشکرا نەکردووە،بەڵام دڵنیایە لەوەی کە ئەم سیستمە نوێیە جیهان سەرسام دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا