بێگەرد تاڵەبانی: پێشوازی لە بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ چاندنی یەک ملیۆن نەمام

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی دەکەین لەو بڕیارەی جەنابی کاک بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەستپێشخەری و لە ئەستۆگرتنی داچاندنی یەک ملیۆن نەمام لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لە پێناو سەوزکردنی ژینگەی کوردستانمان”.

ئەمڕۆ هەینی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هیوادارین ئەم هەنگاوە پیرۆزە هاوشانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی تری حکومەت، ببێتە بنەما و نەریت و مۆدێلی سیاسەتکردنی حزبەکانی کوردستان لە پێناو پێشبرکێی زیادکردنی پانتایی سەوزایی و پاراستنی ژینگە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەمە خزمەتێکی راستەوخۆ دەگەیەنێت بە ژینگەی کوردستان و دانیشتوانەکەی، بەتایبەتی لە دۆخی ئێستادا کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، روبەرووی گۆرانکاری خێرای کەش و هەوا و دیاردەی وشکەساڵی و کەمبارانی و کەمئاوی و مەترسی تێکچوونی دۆخی ژینگە و هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆتەوە لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان”.

جەختی لەوەشکردەوە، “وەک وەزارەتیش لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان پاڵپشت و هاوکاری ئەم جۆرە دەستپێشخەریانە دەبین و دەستخۆشی لە جەنابی کاک بافڵ دەکەین وە پشتگیری تەواوی ئەم هەنگاوە ژینگە دۆستانەیەی دەکەین، کەدڵنیاین به جێبەجێکردنی دەبێتە مایەی پاڕێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و هاوسەنگی سروشت بۆ پاراستنی خاک و ئاو، لە پێناو ئاسوودەیی و ژیاندروستی هاوڵاتیان، لە هەمانکاتدا، ئەم هەنگاوانە دەبێتە لانەی ئارامی ژیانی گیانلەبەرانی دارستانەکانمان لە هەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا