پۆڵەتیک پرێس
تێکنۆ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات و تایبەتمەندیەکی زۆری لەخۆگرتووە.
مۆبایلی تێکنۆ پۆپ سێڤن گۆ کێشەکەی 202 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 550 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، چەند ڕەنگێکی جیاوازی وەک سپی، شین و خۆڵەمێشی هەیە.