تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئەیسۆس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن بێت.

ئەیسۆس زێن فۆن ناین بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 169 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 5.9 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 445 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4300 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا