پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ ساڵی ڕابردوو دوای دروستکردن و خستنەبازاڕی مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٠ سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست هێنا، ئەمساڵیش مۆبایلی نوێی گالاکسی ئێس ٢١ ئێف ئی دەخاتە بازاڕەوە.
بەپێی زانیاریەکان دروستکردنی مۆبایلە نوێیەکە لە مانگی تەموز دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمانگی ئابدا بەردەست دەبێت، مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢١ ئێف ئی شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٤ ئینج، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ٣٢ مێگاپێکسڵە.
چارەسەرکەرەکانی ئێکسینۆس٢١٠٠ و سناپ دراگۆن٨٨٨ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو جۆر میمۆری دەبێت یەکێکیان ١٢٨ گێگابایتە و جۆری دووەمیش ٢٥٦ گێگابایتە.
خێرای پاتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سپی، ڕەساسی، پەمەی و مۆر بەردەست بێت، لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریە نوێیەکان دەڵێن مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی سەوز و مۆرێکی کاڵ بەردەست دەبێت.