بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی وەک هەمیشە بە پاڵپشت و پشتیوانی رۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا دەڵێت، “بەداخەوە ئەمڕۆ کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوە هێشتا هەندێک لە سزادراوانی بادینان ئازاد نەکراون کە بەهۆی ئازادی رادەربڕین و بە بیانووی یاساشکێنی و لێدان لە بەها نیشتمانییەکان، خراونەتە زیندانەوە. ئەمەش وێنەیەکی نەخوازراوی هەرێمەکەمانی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخشیووە”.

ڕۆژی هەینی 22ی نیسانی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە رۆژنامەنووسان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونیان بۆ دەخوازم”.

وتیشی، “ئەرکی رۆژنامەنووسانە ئاوێنەی راستەقینەی کۆمەڵگە بن و هەواڵ و زانیارییەکان بەشێوەیەکی راست و دروست بڵاوبکەنەوە. چاودێرێکی وردبن و پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتی و دەسەڵات بن. رەخنە لە گەندەڵی و نادادییەکان بگرن و سەنگەری راستەقینەی مافەکانی خەڵک بن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە بە پاڵپشت و پشتیوانی رۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە و دەرگای بۆ هەموو رەخنە و پێشنیارێک کراوەیە. فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادیی کاری رۆژنامەوانی بە ئەرکی خۆمان دەزانین و بەرگریکاری سەرسەختی مافەکانی رۆژنامەنووسان دەبین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا