پۆلیسی سۆران بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی ساختەكردنی چوارملیۆن و ٩٠٠ هەزار دینار لە جۆری بیست و پێنج ھەزاری راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكدا پۆلیسی سۆران رایگەیاند “دوای ئەوەی لەلایەن چەند کاسبکارێکی ناوبازاڕەوە ئاگادارکراینەوە کەوا دراوی ٢٥ ھەزاری ساختەیان وەرگرتووە، دوای بەدواداچونی ورد لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران توانرا تۆمەتباری سەرەکی بە ناوی (م،ا،ف)، لەدایکبوی(١٩٩٥) کە بەرەگەز یٔێرانییە بدۆزرێتەوە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران دەستگیر بکرێت و دواتر لە شوێنی دەستگیکردنەکەی دانی نا بەتاوانەکەی و دەستیشگیرا بەسەر بڕی چوار ملیۆن و٩٠٠ ھەزار دیناری ساختە لە جۆری بیست و پێنج ھەزاری.

لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتباری ناوبراودا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بووە، دواتر توانرا ئەویش دەستگیربکرێت کەناوی (ا،ص،م) لەدایکبووی(١٩٨٢) و ئەویش بە رەگەز ئێرانییە و لەیٔێستادا ھەردوو تۆمەتبار بە بریاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددە(٢٨١)لە یاسای سزدانی عیراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک