ئومێد خۆشناو: بەهۆی لافاوەكەوە زیاتر لە دوو هەزار خانوو زیانی پێگەشتووە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری هەولێر ئاماری زیان و كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێری راگەیاندو ئاشكرایكرد، زیاتر لە دوو خانوو و سەدان ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەتووە.

ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دوو هەزار 17 خانوو زیانی پێگەشتووە لەو ژمارەیەش 375 خانویان بەشێوەیەی زیاتر تێكچوون و زیانی زۆر بەر بیناو دەرگاو پەنجەرەكانیان گەشتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەزارو 26 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووەو بەشێكیان لە كاركردن وەستاون.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەكرد، لە رێگەی ئەو كۆمەك و هاوكارییانەی بۆ روداوەكە كۆكراوەتەوە تائێستا شەش ملیارو 500 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوەو نیوەی ئەو پارەیە بە خەڵك گەیشتووە.

هەورەها داوای لە خێرخوازان كرد هاوكاری زیاتریان بكەن.

وتیشی، “زیانەكان زۆر زۆرن بۆیە ئەو دوو ملیار دینارەی بەغدامان رەتكردەوەو داوا دەكەین پارەكە زیاتر بكەن”.

ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، تائێستا سێ ملیار دیناری سەرەتایی بە خەڵك گەیشتووەو بەشێك لە پێداویستییەكان دابینكراوە ئەوەی گەیشتووە پێداویستی سەرەتاییەو قەرەبوو نییە، بەڵكو هاوكارییە.

ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكرێت كە كەمتەرخەمییان كردووەو زیادەڕۆییان كردوەتە سەر موڵكی گشتی وە دواتر ئاشكرایدەكەن كە ئیجرائات لەگەڵ كێ كراوە.

داواشیكرد، ئەو بابەتە نەكرێتە بابەتێكی سیاسی و وەك بابەتێكی مرۆیی لێی بڕوانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا