یەكەم یاری ئەم وەرزە ئەرسیناڵی بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت

یەكەم یاری ئەم وەرزەی خولی خولی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا لە نێوان هەردوو یانەكانی فۆلهام و ئەرسیناڵ بە كۆتا هات بە بردنەوەیەكی گەورە بە ئەنجام و بە ئاست لە لایەن یانەی تۆپچییەكانەوە.

یارییەكە سەرەتای وەرز بوو هەروەك بۆنەیەك بوو بۆ یانەی فۆڵهامی لەندەنی كە لە ڕێیەوە جارێكی تر خۆی وەك یانەیەكی نایاب نماییش بكاتەوە، بەڵام تۆپچییەكانی ئەرسیناڵ نەیانهێشت ئەو یانەیە ئاسودە بێت لە یەكەم یاری وەرزەكەدا و بە ئەنجامی 3 – 0 بردنەوەیان بەرامبەر تۆمار كرد.

گۆڵی یەكەمی تۆپچییەكان ئەلیكسەندەر لاگازێتی فەڕەنسی تۆماری كرد كە پاش وەرزی 2017/ 2018 ئەمە دووەم جارە یەكەم گۆڵی وەرز لە پریمەرلیگدا ئەو یاریزانە تۆماری بكات لە خولەكی 9 ی یارییەكەدا دواتر و لە گێمی دووەم لە خولەكی 49 دا گابرێل مەگالیس توانی گۆڵی دووەمی تۆپچییەكانی ئەرسیناڵ تۆمار بكات و گۆڵكارە ناوازەكەی گابۆن پیێر ئیمریك ئۆبامیانگیش وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد لە خولەكی 57 دا و تا كۆتاییش یارییەكە هەر بەو ئەنجامە مایەوە و تۆپچییەكانی ئەرسیناڵ بە ئاستێكی بەرز و ناوازەوە بە دەركەوتن بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری لاوی ئیسپانی میكایڵ ئارتێتا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا