سوڵتان دژایەتی كۆڕۆنا دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو پێش بەڕێوەچوونی یاری یانەكەی بەرامبەر گلیمتی نەرویژی ئەنجامی پشكنینەكان بۆی ئاشكرایان كرد كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19 ی نوێ‌ بووەیە.

زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەفسانەی سوید و یانەی میلانی ئیتاڵی پاش دوور خستنەوەی لە لیستی یاریزانانی میلانی بەشدار لە یارییەكە لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە: (كۆرۆنا بڕیاری داوە ململانێی من بكات منیش قاییلم بەو كێبڕكێ یە بزانین كاممان لەوی تر بەهێ.ترین منیش ململانێی دەكات و كۆتایی پێ‌ دەهێنم، چونكە هەڵەی كرد كاتێك خۆی لە من نزیك كردەوە).

سوڵتانی تەمەن 38 ساڵ ئاشكراشی كرد: (من لە كۆڕۆنا بەهێزتم و بۆ هەموانیشی دەسەلمێنم كە بە چ ڕێگەیەك بە سەریدا زاڵ دەبم و ئەوانی تریش دەتوانن هەمان شت بكەن تا كۆتایی بەم مەترسییە بێت، چونكە هەتا خۆی لە من نزیك نەكرد بۆوە بەهێز بوو، بەڵام ئێستا لە خۆی بەهێز تر دەبینێت ڕووبەڕووی دەبێتەوە).

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە یانەی میلان هیوای زوو چاك بوونەوە و گەڕانەوەی بۆ سوڵتانەكەی خواست و ئاشكرای كرد كە ئیدی دەبێت ئەویش كەرەنتینا بكرێت و ماوەیەك دوور بكەوێتەوە تاكو تێی دەپەڕێنێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا