تەندروستی هەولێر پلانی ڕۆژانی پشووی نەورۆزی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، لێژنەیەکی پێک هێناوە بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردنی دەزگاکانی تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر خزمەتگوزاری پزیشکیە تەندروستیەکان بەردەوام دەبێت بەم شێوەی لای خوارەوە:

1- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان بەردەوام دەبن لەڕێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبن بەڕووی هاوڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.

2- سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن(122) بەردەوام (24)کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن لەڕێگەی هێڵی ژمارەی(122) بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر حالەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.

3- بەشی کردەپزیشکیەکان (10)تیمی پزیشکی و ئەمبوڵانس ئامادەکردووە لە شوێنە گشتیارییەکانی سنوری شاری هەولێر، بۆ هەر حالەتێکی ڕوووداو بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە نزیکەوە سوود لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی وەربگرن.

4- سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری لەخزمەت هاوڵاتیان دادەبێت بەشێوەی (24)کاتژمێر.

تیمەکانی فریاگوزاری بەم شێوە دابەشکراون

1- بازگەی هەولێر

2- هاوینە هەواری هەنارە

3- هاوینە هەواری دڵۆپە

4- بنکەی فریاگوزاری شێراوە

5- سنووری ناحیەی مخمور

6- پارکی شەهید سامی عدالڕەحمان

7- هاوینە هەواری شێخ توڕاب

8- پارکی شانەدەر

9- بنکەی فریاگوزاری خانزاد

10- هاوینە هەواری دووین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا