پارتی رێگە بەخانەوادەی وەدات حسێن نادات بچنە سەر گۆڕەكەی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی پارتی هەڕەشە لە خانەوادەی رۆژنامەنووس وەدات حسێن دەكات و ڕێگا نادات میدیا بەشداری شەشەمین ساڵیادی كوژرانی ئەو رۆژنامەنووسە بكات.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس ئاسایشی پارتی هەڕەشەی لە خانەوادەی رۆژنامەنووس وەدات حسێن كردووە و رێگەیان پێنادات بچنە سەر گۆڕەكەی.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوژرانی رۆژنامەنووس وەدات حسێن، ئاسایشی پارتی، لە دەرگای ئەو گۆڕستانەی گۆڕی ناوبراوی لێیە بازگەی داناوە.
ساڵی رابردووش بەهەمانشێوە پارتی نەیهشێت خانەوادەكەی بچنە سەر گۆڕەكەی.

وەدات حسێن عەلی، ساڵی 1988 لە گوندی ئەلەكانی سەر بە شارۆچكەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ-ی باكووری كوردستان لە دایكبووە، یەكێك بووە لە چالاكوانە دیارەكانی شاری دهۆك و بادینان.

لە 13ی ئابی 2016 دا ڕفێندرا و دواتر بە برینداریی دۆزرایەوە، شوێنەواری زۆری ئەشكەنجە بە جەستەیەوە بوو، بەڵام نەیتوانی هیچ قسەیەك بكات و بەشێوەیەكی گوماناویی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا