لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان هەڵگیرا

پۆڵەتیك پرێس:

دوای تێپەڕبوونی 6 مانگ بەسەر قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی عێراقدا، لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆی لە نێوان پارێزگاكاندا هەڵگرت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق، كە تیایدا ئاماژەبەوەدراوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئادارحكومەتی عێراق چەند رێكارێكی بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتەبەر و هاتووچۆی لە نێوان پارێزگاكان و شارەكاندا قەدەغەكرد، لە ئێستادا بڕیاردرا بێ هیچ كۆت و بەندێك رێگە بە هاووڵاتیان بدرێت لە نێوان پارێزگاكان هاتووچۆ بكەن.

هەڵگرتنی هاتووچۆی لە نێوان پارێزگاكانی عێراق لە كاتێكدایە، تۆماركردنی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا بەردەوامە و بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تائێستا 278 هەزار و 418 كەس لە هەرێمی کوردستان و عێراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 213 هەزار و 817 تووشبوو چاكبوونەتەوە و زیاتر لە حەوت هەزاریش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا