پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ماوەی چوار ساڵ لە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی یاری كرد و دواجار تۆماس تۆخێلی هاونیشتمانی ڕاهێنەری یانە فەڕەنسییەكە ئاگاداری كردەوە لەوەی كە وەرزی داهاتوو پشتی پێ نابەستێت هەر بۆیە باشترە یانەیەك بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

دراكسلەر یەكێكە لەو یاریزانانەی كە یواكیم لۆوف ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەردەوام پشتی پێ دەبەستێت هەر بۆیە پێویستە یاریزانەكە لە ماوەیەكی نزیكدا بگەڕێتەوە ڕیزی یانەیەك كە بە سەرەكی یاری بكاتەوە لە ئێستاشدا بایەر لیڤەركوزن زۆر سوودی دەبێت بۆی ئەویش سوود بە یانەكەی وڵاتەكەی خۆی دەگەیەنێت و دەتوانێت بە ئاسانی شوێنی كای پڕ بكاتەوە.
دانەر ئەسڵان