هۆنێس هێرش دەكاتە سەر بەڕێوەبەری كاروباری ئالابا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئۆلی هۆنێس سەرۆكی فەخری یانەی بایرن موینخی ئەڵمانی ڕەخنەی توند ئاراستەی بەڕێوەبەری كاروبارەكانی داڤید ئالابای یاریزانی نەمساوی یانەكەی دەكات و بە كەسێكی خراپ بۆ كاروبارەكانی ئالابا ناوزەندی دەكات.

پاش ئەوەی بەڕێوەبەری كاروبارەكانی ئالابا ئیدارەی یانەی باڤاری ئاگادار كردەوە لەوەی مووچەی سەركارەكەی زیاد بكەن یاخود ڕووە و یانەیەكی تر دەیبات.

ئۆلی هۆنێس لە دیمانەیەكی تایبەتی كەناڵی SPORT 1 ی ئەڵمانیدا هێرشی توندی كردە سەر بێنی زەهافی بەڕێوەبەری كاروبارەكانی ئالابا و وتی: (ئەوەی ئەو كابرایە دەیكات شتێكی ناشرین و بێ‌ مانایە ئەو لە پێناو ئەوەی خۆی شتێك پارەی زیاتر دەستەبەر بكات دەیەوێت كێشە بۆ ئالابا دروست بكات لەگەڵ بایرن ئەو كەسە بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی داڤید باش نییە تەنانەت باوكی یاریزانەكەش حەزی پێی نییە و پێی وایە كاروبارەكانی كوڕەكەی بە باشی بەڕێوە نابات).

هۆنێس وتیشی: (ئالابا خۆی تەمەنی 28 ساڵە خۆی دەتوانێت بڕیار بدات چی بۆی باشە یاخود نا ئێمە لە بایرن كارێك ناكەین هەموو شتێك تێك بدات زیاد كردنی 2 ملیۆن و 3 ملیۆن پێم وا نییە یاریزانێك دڵخۆش بكات، بەڵام زۆر شت لە نێو یانەكەدا تێك دەدات بۆیە ئێمە خۆشحاڵ دەبین شتەكان وەك خۆیان بمێننەوە و ئیدارەی بایرن لەگەڵ یاریزانەكە دابنیشن تا بزانن چی دەوێت و بۆندێكی 5 ساڵی نوێی پێشكەش بكەن تا بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ یانەكەی خۆی بمێنێتەوە).

جێی باس كردنە داڤید ئالابا پێشتر ئاشكرای كرد بوو كە دەیەوێت گۆڕانكاری بكات بۆ ئەو مەبەستەش یانەی بەرشەلۆنە و چەند یانەیەكی پریمەرلیگ بە زوویی دەستەوارەی خۆیان پێشكەش كرد، بەڵام ئیدارەی یانەی باڤاری ئامادەییان تیادا نییە دەستبەرداری بەرگریكارەكەیان ببن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا