مانچستەرەكان یەكسان و لیڤەر براوە بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی دووەم ڕۆژی پریمەرلیگ ئەنجامی دڵخۆشكەری تیادا بوو بۆ لیڤەرپول و جەماوەرەكەی لە كاتێكدا جەماوەری هاندەری هەردوو یانە زەبەلاحەكەی شاری مانچستەر بە یەكسانی یانەكانیان شكا كاتێك مان سیتی لەگەڵ وێستهامی لەندەنی یەكسان بوو لە لەندەن و دواتریش مانچستەر یونایتدی هاوشاری میوانداری چێڵسی لەندەنی كرد و ئەویش بە هەمان شێوە یەكسان بوو لیڤەرپولیش توانی بردنەوە تۆمار بكات لە سەر حسابی یانەی شیڤێڵد یونایتد و هۆی نزیك كردەوە لە پێشەنگی ڕیزبەندی.

ئەمشەویش یارییەكی تری بەهێز لە خولەكە بەڕێوە دەچێت تیایدا یانەی ئارسیناڵ میوانداری یانەی لیستەر سیتی دەكات لە یەكێك لە لوتكەكانی هەفتەكەدا.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
ویستهام 1 X مان سیتی 1
فۆڵهام 1 X كریستاڵ پاڵاس 2
مان یونایتد 0 X چێڵسی 0
لیڤەرپول 2 X شیڤیڵد یونایتد 1

یارییەكانی یەك شەممە
ساوزهامتۆن X ئیڤەرتۆن
ولڤەرهامتۆن X نیوكاسڵ
ئەرسیناڵ X لیستەر

شەوی دووشەممە
برایتۆن X ویست برۆمیچ
بیرنلی X تۆتنهام

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا