دەستن سەركەوتنی بەسەر كۆنەردا بەدەستهێنا

جارێكی دیكە دەستن پۆرێی لە خولی هونەری جەنگی تێكەڵ سەركەوتنی بەسەر كۆنەردا بەدەستهێناو رەوانەی نەخۆشخانەی كرد.

یارییەكە رووبەڕووبوونەوەی توندی بەخۆیەوە بینی و هەریەكەیان هەوڵیاندەدا بەرانبەرەكەیان لە زەوی بدەن و ببنە براوەی یارییەكە.

هەرچەندە كۆنەر هەوڵی دەدا تۆڵەی شكستەكەی پێشووی لە دەستن بكاتەوە، بەڵام لە ساتەگانی كۆتایی یارییەكەدا بەهۆی شكانی قاچی چەپییەوە ناوبژیوان كۆتایی یارییەكەو سەركەوتنی دەستنی راگەیاند، بەوەش دەستن پۆریێ بۆ جاری دووەم سەركەوتنی بەسەر ئەو یاریزانەدا بەدەستهێنا.

دوو رۆژ پێش یارییەكە هەردوو یاریزان دژ بەیەك لێدوانی توندیان دەداو كۆنەر وتی، “دەستن ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكەم”، بەڵام خۆی رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

لە بەرانبەریشدا دەستن پۆریێی وتی، “هیچ ئاڵنگارییەك لە ڕوبەرووبونەوەی كۆنەر نابینم، ئەو كەسێكە كە پێشتر توانیومە لێی ببەمەوە”.

دوای یارییەكەش خەبیب نۆرماگەمیدۆف پاڵەوانی یاری هونەرە جەنگییەكان كە پێشتر شكستی بە كۆنەر هێناوەو ململانێی توند لە نێوانیاندا هەیە لە تویتەری خۆی پاڵپشتی دەستنی كردووەو نوسیویەتی، “كەسانی باش هەمیشە شەڕانگێزەكان دەبەزێنن، زۆر دڵخۆشم بۆ دەستن پۆریێ، هیوادارم تا كۆتایی ساڵ نازناوەكەش ببەیتەوە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک