پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە ئەندامانی هاوپەیمانییەکەی دەکات.
وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی و دوایین پەرەسەندنەکان تاوتوێ دەکرێن”.
ئاشکراشی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلار و دابەشبوونی ئەندامانی دەوڵەتی یاسا بەسەر لیژنەکانی پەرلەمان دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیەی نوری مالکی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلار، هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەند و وەزیری دارایی عێراقی بانگهێشت کرد بۆ دانیشتنی پەرلەمان، ئەوەبوو وەزیری دارایی داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو.