نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 87 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 14 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینیکرد، لەماوەی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 125 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا