تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڕێدمی

پۆڵەتیک پرێس

ڕێدمی بەشێکە لە کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیە پێشکەوتوەکانی مۆبایلی ڕێدمی نۆت11پڕۆ دەخاتەڕوو، بەهۆی تایبەتمەندی و نرخە گونجاوەکەیەوە فرۆشتنێکی زۆری بەدەست هێناوە.

مۆبایلی ڕێدمی نۆت11 پڕۆ لە کانزا، شوشە و پلاستیک دروستکراوە، بەرگەی ڕوشان دەگرێت، دووریەکەی(164/76.9/8.8) ملیمە، کێشەکەی 204 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(5+8+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا