پۆڵەتیك پرێس
دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهاندا و ناچاربوونی خەڵك بۆ مانەوە و كاركردن لە ماڵەوە كۆمپانیای مود بیم لە ڕێگەی بازنێكی زیرەكەوە چاودێری باری دەرونی كارمەندەكانی دەكرد كاتێك لە ماڵەوە كاریان دەكرد.
دوگمەی زەرد لە بازنەكە نیشانەیە بۆ هەستی خۆش و دوگمە شینەكەش بۆ هەستی ناخۆش بەكاردێت.
بازنەكە دەبەسترێت بە مۆبایل و كۆمپیوتەرەوە، لەو ڕێگەیەوە بەڕێوبەر بە درێژایی ڕۆژ دەتوانێت چاودێری كارمەندەكانی بكات و پەیوەندییان پێوەبكات لەكاتی كاركردندا، كاتێك بەریەككەوتنی نییە لەگەڵیان بەهۆی كۆرۆناوە.
دەتوانرێت ئەم بازنە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی نێوان هاوڕێ و خێزانەكان بەكاربهێنرێت لە كاتی كۆرۆنادا كە دووركەوتنەوە ڕویداوە، بەردەستە،مادە سلیكۆنەكەی بازنەكە بەرگری بەرامبەر ئاو هەیە بۆ بەرم=نامەكانی Androidو iOS، هاوكات بۆیە كاتی ئیش و ڕۆشتن یان حەمامكردن دەتوانرێت بەكاربهێنرێت.