دێڵ کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای دێڵ تایبەت بە بەرهەمێنانی ئامێرەکانی بواری تەکنیکی و پیشەسازی، نوێترین نموونەی کۆمپیوتەری ئێکس پی ئێس١٣ی ڕاگەیاند، کە دیزاینێکی تایبەت و تایبەتمەندیەکی زۆر لەخۆ دەگرێت.

کۆمپیوتەری ئێکس پی ئێس١٣ی نوێ چەندین نموونەی هەیە، بەناوبانگترین نموونەی شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بە دیقەی ٣٤٥٦/٢١٦٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕوناکیەکەی ٤٠٠ مۆمە، قەبارەی شاشەکەی ١٣ ئینجە و دووریەکانی ١٦:١٠ یە.

کۆمپیوتەرەکە سێ جۆر شاشەی هەیە، جۆری یەکەم شاشەکەی لەمسە بە دیقەی ٢٨٤٠/٢٤٠٠ پێکسڵ، جۆری دووەم شاشەکەی لەمسە بە دیقەی ١٩٢٠/١٢٠٠ پێکسڵ، جۆری سێیەمیش شاشەی ئاسایی بە دیقەی ١٩٩٠/١٢٠٠ پێکسڵە.
کۆمپیوتەرەکە پێکهاتەیەکی تەنک و کێشێکی کەمی هەیە لە کانزا وپلاستیک دروستکراوە، بە سیستمی ویندۆز ١٠ کار دەکات، چارەسەرکەری ئینتێڵ کۆر ئای سێڤن ١١٨٥ جی سێڤن تێدابەکارهاتووە، شەپۆلەکەی دەگاتە ٤.٨ گێگاهێرتز.

دێڵ تایبەتمەندییەکی دیکەشی بۆ کۆمپیوتەرەکە زیادکردووە ئەویش ڕامەکەیەتی کە لەجۆری ئێڵ پی دی دی ئاڕ فۆڕ ئێکس-٤٢٦٤ یە و تواناکەی ٣٢ گێگابایتە، میمۆریەکەشی لەجۆری پی سی ئێڵ ئی ئێس ئێس دی یە و تواناکەشی لە ٢٥٦ گێگابایتەوە دەست پێ دەگات هەتا دەگاتە دوو تێرابایت.

ئامێرەکە شوێنی کارتی مایکرۆ ئێس دی و دەرچەی سەندەربۆلتی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، هەروەها ڕیشاڵی پەیوەندی کردنی بێتەلی لەگەڵ تۆڕی وای فای٦ و بلوتوز ٥.١ هەیە، دوای شەحنکردنی پاتریەکەی توانای هەشت کاتژمێر کار کردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا