ژمارەی بەشداربووانی نێت فلیکس بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیک پریس

ژمارەی بەشداربووانی پێگەی نێت فلیکس، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، گەیشتە زیاتر لە ٢٠٤ ملیۆن بەشداربوو

بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە ساڵی ڕابردوودا نێت فلێکس سینەماکانی داخست و سەکۆی پەخشی بەهێز کرد
٣٧ ملیۆن کەس تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەشداری نێتفلیکسیان کرد

بە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەشداربووان، نرخی بەشداریکردن لە تۆڕی نێت فلیکس لە ٩.٨٨ دۆلارەوە بۆ ١١.٠٢ دۆلار بەرزبۆوە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی بەشدار بوو کێبڕکێی تۆڕەکانیتری نەکرد بۆ هەرزانکردنی نرخ یاخود بە خۆڕایی کردنی بەڵکو نرخەکەی بەرز کردەوە
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا داهاتی نێت فلیکس ٥٤٢ ملیۆن دۆلار بوو بەرێژەی لە ٪٢١.٥ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردبوو، کە داهاتیان ٦.٦ ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا نێت فلیکس پلانی هەیە بۆ داگرتنی فیلمی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا