هۆنۆر تابلێتێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆری چینی تابلێتێکی نوێ بە ناوی X7بەرهەم دەهێنێت ، کۆمەڵێک بەرنامەو وێبی تایبەتی تێدایە، هەروەها تایبەتمەندی نوێی تایبەت بە منداڵان، بەرگێگی سلیکۆنی هەیە کە بەرگەی شکان و کەوتن دەگرێت.

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی تابلێتە نوێیەکە کامێرای سێڵفیەکەیەتی، دیقەی ٢ مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرا سەرەکیەکەی دیقەی ٥ مێگاپێکسڵە، ڤیدیۆتۆمار دەکات بە دیقەی 720×1080پێکسڵ.

تایبەتمەندیەکانی تابلێتەکەی هۆنۆر

شاشەی تابلێتەکە لە جۆری LCDیە بە پێوانەی ٨ ئینج، بە گونجاندنی ١٦:١٠بە دیقەی 800X1280پێکسڵ، ئەستوری تابلێتەکە ٨.٩ ملیمە، هەروەها کێشەکەی ٣٢٥ گرامە، بە سیستمی Magic UI4.0 لەسەر ئەندرۆید کاردەکات.

تابلێتەکە چارەسەرکەری بیدیا تەک هێلیۆ پی ٢٢ تی تێدایە، ڕامی تابلێتەکە ٣ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٣٢ گێگابایتە. خێرایی باتریەکەی ٥هەزار ١٠٠ میلی ئەمپێرە، ماوەی ١٠ سەعات بەرگە دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا