سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی نوێی گالاکسی ئێس٢١ ئێف ئی بە تایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات.

شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٤١ ئینج، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ٣٢ مێگاپێکسڵە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن٨٨٨ی تێدابەکارهاتووە، توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

مۆبایلەکە ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت، بە سیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، خێرای پاتریکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سەوز، ڕەش، سپی و مۆر بەردەست دەبێت.

بڕیارە کۆمپانیاکە لە مانگی تەموزدا دەست بە دروستکردنی مۆبایلەکە بکات و لە چارەکی کۆتای ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا