نەسیر شەممە بۆ جاری دووەم بووە باڵیۆزی ئاشتی یونسکۆ

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

نەسیر شەممە موزیسیانی عێراقی بۆماوەی دوو ساڵی دیکە پۆستی باڵیۆزی ئاشتی یونسکۆی پێبەخشرایەوە.

لەدوای ئەوەی نەسیر شەممە لە ساڵی ٢٠١٧ بوو بە باڵیۆزی ئاشتی و بۆماوەی دوو ساڵ لەڕێی موزیک و پەروەردەوە خزمەتێکی زۆری مرۆیی بە زۆرێک لەو وڵاتانەی پێویستیان پێی بوو پێشکەشکرد، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە بۆ پۆستی باڵیۆزی ئاشتی یونسکۆ هەڵبژێردرایەوە.

لەوبارەیەوە میدیاکان ئاماژەیان بەوەکرد، تا ئێستا نەسیر یەکەمین باڵیۆزە کە دوو جار لەسەر یەک بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە.

نەسیر شەممە ژەنیاری عودی عێراقی لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ وەک هونەرمەندی یونسکۆ بۆ ئاشتی و لە ئاهەنگێکدا کە لە پاریس لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و فێرکردن و ڕۆشنبیری-یونیسکۆوە ڕێکخرابوو، هەڵبژێردرا، ئەوەش ڕێزێک بوو بۆ هەوڵەکانی ئەو هونەرمەندە بۆ پەروەردەکردنی گەنجانی عێراق و وڵاتانی دیکە، هاوکات، ئەو هەوڵانەی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی لەڕێی ئاهەنگ و بۆنە موزیکییەکانیەوە داوییەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا