پیاوێک دوای سێ ڕۆژ بۆی دەردەکەوێت پڵنگی بردۆتەوە ماڵەکەی

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسانی کێوی هیندستان وتیان پیاوێک دوو پشیلەی بچووکی رزگارکرد و بردیەوە ماڵەوە دواتر بۆی دەرکەوت پشیلە نین و دوو بێچووە پڵنگی بچووکن.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان لەناوچەی دهاری ویلایەتی مادیا برایدش باسیان لەوەکرد، کیران جێری جوتیارێکی گوندی باگریچیدە، ئەو دوو ئاژەڵە بچووکەی لە کێڵگەکەیدا دۆزییەوە بردنیە ماڵەکەی پێی وابوو دوو پشیلەی بچووکن و بەهۆی ساردی کەش و هەواوە نەخۆشن و دەناڵێنن.

جێری بە بەرپرسەکانی وت: ” دوو ئاژەڵەکە دوای سێ ڕۆژ مانەوەیان لە ماڵەکەمدا لە سەرما چاکبونەوە، هەستم بە ترس کرد کاتێک تێبینی ئەوەم کرد ئاژەڵەکان نەڕە دەکەن لەجیاتی ئەوەی بمیاوێنن، دوای ئەوەی ئاژەڵەکانم پیشانی دراوسێکاندا بۆمان دەرکەوت لەڕاستیدا بێچووە پڵنگن نەک پشیلە”.

دوای ئەوە جێری پەیوەندی بە پۆلیسی ناوخۆیی کرد ئەوانیش پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری دارستانەوە کرد، گەیشتە ماڵی جێری و جەختیان کردەوە کە دوو بێچووە پڵنگن یەکێکیان نێرە و ئەوی دیکەیان مێیە، هەردوو پڵنگەکەیان بۆ سەنتەری ڕزگارکردنی ڤان ڤیهار گواستەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا