برێت مەکگۆرک بۆ پرسێکی هەستیار گەیشتە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:
برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا گەیشتە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە برێت مەکگۆرک گەیشتە شاری بەغدا و لە وێستگەی یەکەمی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەشدا پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن تاوتوێکرا.

کۆتایی ئەم مانگە هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە و ئێستا ئەو بابەتە بووەتە پرسێکی هەستیار، مەکگۆرک لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی باڵا تاوتوێدەکات.

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، مەکگۆرک لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و پرسی کشانەوەی ئەمریکا و پێدانی دڵنیایی بە حکومەتی هەرێم، کە ئەمریکا وەک هاوپەیمانی کورد دەمێنێتەوە، سەردانی هەولێر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا