ترس هەیە ئەو ڤاكسینەی گەیشتووەتە عێراق بدزرێت‌و لەبازاڕی رەش بفرۆشێت

پۆڵەتیك پرێس:
باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: ترس هەیە ئەو ڤاكسینەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لەچینەوە بۆ عێراق نێردراوە بەپێی سیستەمی بەركەوتن دابەش بكرێت .

باسم خەشان دەشڵێت: ترسەكە لەوەیە، كە دابەشكردنەكە بەپێی بەركەوتەی هێزە سیاسییە كاریگەرەكان دابەش بكرێت، ترسی ئەوەش هەیە ئەم ڤاكسینە بدزرێت‌و لە بازاڕی ڕەشدا بفرۆشرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، لە عێراقدا هیچ شتێك نییە، كە هێزە سیاسییەكان دزییان لێ نەكردبێت و دابەشی نەكەن لەنێوان خۆیان، بۆیە دەبێت بە توندی كۆنتڕۆڵی ئەو ڤاكسینە بكرێت دەگاتە عێراق.

رۆژی یەك شەممە 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن چینەوە بەدیاری درا بەعێراق‌و بڕیارە لەو بڕەش 5 هەزار ژەم بدرێت بەهەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا