دۆن بۆ پاریس … خەریكە دەبێتە ڕاست

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس تۆرینۆی ئیتاڵی نزیك بۆتەوە لە پەیوەندی كردن بە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسییەوە.

چەند سەرچاوەیەكی ڕەسمی و باوەڕپێكراوی فەڕەنسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە دۆن لە دۆخی یۆڤی قاییل نییە پاش ئەوەی لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوو نەیتوانی لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستەبەر بكات.

پێگەی فۆت میركاتۆ بڵاوی كردۆتەوە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خۆرخی مێندیزی بەڕێوبەری كاروبارەكانی كریستیانۆ لەگەڵ لیۆناردۆی بەڕێەوبەری وەرزشی پاریس كۆدەبێتەوە لە لیشبۆنە بە مەبەستی گفتوگۆ كردن سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ پاریس تا هاوشان لەگەڵ نیمار و ئیمباپێ‌ و ئیكاردی یاری بكات.

لای خۆشییەوە گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ لە ڕاپۆرتێكی تایبەتدا بڵاوی كردۆتەوە: ڕۆناڵدۆ دەیەوێت جارێكی تر نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان بە دەست بهێنێتەوە پێشی وایە یۆڤی ئەو خەونەی ناهێنێتە دی هەر بۆیە خوازیاری ئەوەیە مێندیز كارێكی باشی بۆ بكات تا ڕوو بكاتە پاریس و لەوێ‌ لەگەڵ نیمۆ و ئیمپا و ئیكا ببنە تۆقێنەرترین هێڵی هێرشبردن لە ئەوروپادا.

 

 

فۆت میركاتۆ/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا