ئێران: تەنازول بۆ ئەمریکا ناکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حسێن ئەمیر عەبدولـلەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لێدوانی ئەمریکییەکان دژی ڕەفتارییانە، سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا نامەمان ئاڵوگۆڕکردووە. وتیشی، “ئێمە تەنازول بۆ ئەمریکا ناکەین”.

لە نوێترین لێدوانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، “بەڕوونی وتمان ئەو تۆمەتانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەیداتەپاڵ ئێران لەبواری ئەتۆمیدا، دەبێت کۆتاییان پێبهێنرێت، ئەگینا ئێمە ئامادەی رێککەوتن نابین”.

وتیشی، “ئەمریکییەکان بەردەوامن لە ناردنی پەیامەکانیان بۆمان، بەڵام هەوڵدەدەن ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران بوروژێنن تا لەڕێی فشاری سیاسی و دەرونییەوە ئێمە لە دانوستانەکاندا تەنازول بکەین”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئێمە لەگەڵ ئەمریکادا بۆ ئەوە دانوستان ناکەین کە تەنازولیان بۆ بکەین، بەڵکو لە چوارچێوەی ریککەوتنێکدا کە تێیدا ڕێز لە هێڵە سوورەکانی ئێران بگیرێت ئێمە مامەڵە دەکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا