قەرزەكانی عێراق بۆ 160 ملیار دۆلار بەرز بووەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، قەرزە ناوخۆیی و دەرەكیەكانی وڵات زیاتر لە 160 ملیار دۆلارە.

عەبدولهادی موحان سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، زۆربەی ئەو قەرزانەی لەئەستۆی عێراقدایە بەهۆی جەنگەكانی ئێران و كوەیتەوە بووە كە بڕەكەی 136 ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرز بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی قەرزەكانی عێراق زیادیان كردووە بۆ 160 ملیار دۆلار.

عەبدولهادی موحان باس لەوە دەكات، زۆرینەی قەرزەكانی عێراق دەرەكین و رێژەی سوودەكەی زۆر بەرزە.

دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریدا لە بەردەوامبوونی دەوڵەت لەسەر قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی و رایگەیاند، گرتنەبەری قەرز دەبێتە هۆی مایەپووچبوونی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا