پۆڵەتیک پرێس
لە ڕووداوێکی سەیردا بۆ بڵاوبونەوەی ئاشتی لەجیهاندا پیاوێکی هیندی بۆماوەی 45 ساڵ دەستی بەرزکردەوە، ئەمەش زیانێکی جەستەی زۆری بۆ دروستکرد.
عەمار بەهاراتی پیاوێکی هاوسەردارە و خاوەنی سێ منداڵە لە یەکێک لە بانکەکاندا کاردەکات، لەساڵی 1973دا بڕیاریدا لەژێر ناوی ئاشتی جیهانی واز لە ژیانی خۆی بهێنێت، عەمار بەهاراتی لە ساڵانی 1970دا قۆڵی خۆی بە توندی بەرزکردبۆوە و بڕیاریدا خۆی بۆ خوداوەندی هندۆسی بەناوی شیڤا تەرخان بکات.
عەمار دەڵێت: “من داوای شتی زۆر ناکەم، بۆچی شەڕ دەکەین، بۆچی ڕق و کینەی زۆر لەنێوانماندا هەیە، من ئەمەوێ هەموو هیندیەکان بە ئاشتی بەیەکەوە بژین”.
بەهاراتی دوو ساڵی یەکەمی بە ئازارێکی زۆر بەسەر برد، بەڵام لەدوایدا ئازارەکەی قۆڵی هێواش هێواش کەمی کرد تا لەکۆتاییدا هەموو هەستەکانی قۆڵی لەدەستدا، هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێن: گەڕانەوەی قۆڵی بۆ دۆخێکی ئاسایی ئەستەمە، چونکە سوڕی خوێنی وەستاوە ئەگەر هیوایەکی کەمیش هەبێت بۆ چاکبوونی ئەوا ئازار و ناڕەحەتیەکی زۆری دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئازارێکی زۆری جەستەی و دەروونی دەبێت.