پۆڵەتیک پرێس
لە بارودۆخێکی پزیشکی دەگمەندا منداڵێکی بەڕازیلی بە کلکی 12 سانتیمەتر و تۆپێک لەکۆتاییدا لەدایکبووە، پزیشکەکان دەریدەخەن ئەو منداڵە یەکێک بووە لەو ڕێژە کەمەی منداڵان کە بە کلکی ڕاستەقینەی مرۆڤەوە لەدایک بوون.
پزیشەکان دوای لەدایکبوونی منداڵەکە توانیان بە نەشتەرگەری کلک تۆپەکە لە لەشی منداڵەکە جیابکنەوە، پزیشکەکان باسیان لەوەکرد لەکاتی دووگیانیدا و لەماوەی چوار تا هەشت هەفتە کلکێکی کۆرپەلەیی لە هەموو منداڵاندا دروست دەبێت بەڵام دوای ئەوە بە ئاسایی دەگەڕێتەوە بۆناو جەستە، زۆر بە دەگمەن ڕوودەدات نەگەڕێتەوە و کلکەکە گەشە بکات.
پزیشەکەکان دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان دەرکەوت کلکەکە هیچ ئێسکێکی تێدا نییە و کلکێکی دەگمەنی ڕاستەقینەی مرۆڤە، جەختیان لەوەش کردەوە نزیکەی 40 حاڵەتی بەڵگەنامەیی ئەو منداڵانەی بە کلکەوە لەدایکبوون لە مێژوودا تۆمارکراون.