یەكێتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاوەڕێی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی بۆئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكات لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە پەسەندكرا، لەئێستادا چاوەڕێی پەسەندكردنی ئەنجامەكەین لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بۆئەوەی وەكو یەكێتیی نیشتمانیی دەست بە گفتوگۆ بكەین لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكان.

رزگار حاجی حەمە وتی: بەمەبەستی بەدەستهێنانی مافی سێ‌ كاندیدی، هاوپەیمانیی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكات، بەڵام ئەم سكاڵایە كاریگەری نابێت لەسەر دواخستنی پەسەندكردنی ئەنجامەكان لەلایەن دادگاكەوە.

رۆژی 30 ی تشرینی دوووەمی 2021 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەرەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كرد و بەپێی یاساش پێویستە لە ماوەی 10 رۆژدا دادگای باڵای فیدراڵی دەرەنجامەكە پەسەندبكات، ئەگەر پەسەندی نەكات ئەوە بابەتێكی دیكەیە بەڵام ئەگەر پەسەندی بكات، لە رۆژی پەسەندكردنەكەوە پەرلەمان لە ماوەی 15 رۆژدا، یەكەم دانیشتنی دەبەستێت و لە یەكەم دانیشتندا سەرۆك و هەردوو جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، لەو دانیشتنەدا پێویستە دەنگ بە كاندیدی سەرۆككۆمار بدرێت، ئەگەر هات و لە یەكەم دانیشتندا كاندیدی سەرۆككۆمار هەڵنەبژێردرێت دانیشتنەكە بە كراوەیی دەهێڵدرێتەوە تا ئەو كاتەی كاندیدی سەرۆككۆمار هەڵدەبژێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا