مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی كۆدەبێتەوەو دواین گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی یەكێتی تاوتوێ دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەیەكی گرنگ دەبێت كە تێیدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە كێشەكانی یەكێتییەوە تاوتوێدەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوەو پرسی ژەهرخواردكردنی بەرپرسانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی گرنگی نێو خۆی یەكێتی باس دەكرێن.

رۆژی 14ی ئەم مانگە، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجومەنەكەیان كۆدەبێتەوەو پرسی گرنگەكانی ناو یەكێتی تاوتوێدەكەن.

دوای بەدوای ئەم كۆبونەوانەش، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوەو بڕیاری كۆتایی لە بارەی دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی یەكێتییەوە دەدات.

لە ماوەی رابردودا بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی هەریەكە لە لاهور جەنگی بورهان و سێ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە یەكێتی دەركران، هاوكات ئەندامێكی سەركردایەتیش بۆ ماوەی شەش مانگ سڕكرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا