پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕدا ده‌گرێته‌به‌ر.
ئەمڕۆ سێشەممە27ی شوبات، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی دانانی هاوسەنگی لە نێوان بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی ئاوات محه‌مەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی كه له فه‌رمانگه‌كانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری و کشتوکاڵی سلێمانی پێكهاتون كۆبووه‌وه”.
ئاماژەی بەوەکرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، باس له گرتنه به‌ری چه‌ند رێكارێك كرا، كه ئه‌ویش خۆیان له هاندانی بازرگانه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ سه‌ربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستوی هاورده‌كراو له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، پێكهاتوون.
ڕوونیکردەوە، لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی جه‌ختیكرده‌وه، له كاتی هاورده‌كردنی به‌ربوومه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری و ماسیدا پێویسته بازرگانه‌كان ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێنه‌ری و ته‌ندروستی بكه‌ن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانینش به‌رده‌وام چاودێری مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه بكه‌ن كه به‌روبوومه‌كانی گۆشت و مریشك و ماسی تێدایه.