کازمی دەچێتە حەنانە و لەگەڵ سەدر کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دەچێتە نەجەف و سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەکات.

سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دووشەممە کازمی سەردانی موقتەدا سەدر دەکات، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان کازمی و سەدر.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سەدر لە ماڵی خۆی لە حەنانە پێشوازی لە چەندین کەسایەتی باڵای سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و دوایین بەرپرسی باڵاش ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو کاتێک سەردانی سەدری کرد.

ڕۆژی 6ی کانوونی دووەمیش جارێکی دیکە کازمی سەردانی سەدری کرد، بەڵام وردەکاری کۆبوونەوەکەیان بڵاونەکرایەوە، هەرچەندە چاودێران لەوکاتەدا وتیان، “ئامانجی کازمی لەو کۆبوونەوەیە ئەوەبووە هەوڵیداوە پشتیوانی سەدر بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا