بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەڕەشەیە بۆسەر ئابوری جیهان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، تۆمارکردنی نرخی نەوت لەو ئاستە بەرزەدا، دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر گەشەسەندی ئابوری لە جیهاندا.

بەرزبوونەی نرخی نەوت لە ماوەیەکی کەمداو بە خێرایی، لە لایەن شارەزایانی بواری ئابوری لە بانکی نێودەوڵەتی شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، پێیان وایە دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر ئابوری جیهان و توشی هەڵئاوسانی دەکات.

بەردەوامبوونیشی ڕەنگە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی وزە هاوردەی وڵاتەکەیان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەو پێشبینیانەی سەبارەت بە نرخی نەوت کرابوو، پێچەوانە بووەوە، بەهۆی ئەوەی بەردەوام نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە دایە تا ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت نرخەکەی لە 86 دۆلار نزیک دەبێتەوە، هەندێک لە شارەزایانی بواری ئابوریش پێیان وایە بگاتە 100دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا