گوگڵ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە مەترسییەکانی چەند بەرنامەیەک ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گوگڵ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان لە چەند بەرنامەیەکی مەترسیدار ئاگادار دەکاتەوە کە ڕەنگە ببنە هۆی دزەپێکردنی زانیاریی ناو مۆبایلەکانیان.

دەستەی ئاسایشی Pradeo ڕایگەیاند، لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا شەش بەرنامەیان ئاشکرا کردووە کە لەسەر سیستمی ئەندرۆید کار دەکەن و مۆبایلە زیرەکەکان بە بەرنامەی Joker پڕ دەکەنەوە.

ئەو بەرنامانەی کە دەبنە مەترسی بۆسەر مۆبایلەکان ئەمانەی خوارەوەن:

– Safety AppLock.

– Convenient Scanner 2.

– Push Message-Texting&SMS.

– Emoji Wallpaper.

– Separate Doc Scanner.

– Fingertip GameBox.

ئەوەش هاتووە، کۆمپانیای گوگڵ چوار لەو ئاپانەی لەناو ئاپ ستۆردا سڕیوەتەوە و لە ئێستادا دووانیان ماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا