وەزیرانی بەرگری ئەمریکاو تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئەمریکا و هاوتا تورکیەکەی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیان دەربارەی پەیوەندییەکانیان کرد.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی خەلوسی ئاکار  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بیرو ڕاکانیان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە، باش کردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوانیان، بۆ ئەوەی بیکەن بە پەیوەندییەکی درێژ خایەن.

ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە واشنتۆن هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر تورکیادا کرد، دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، تورکیا پلانی هەیە کەرەستەی سەربازی لە ڕوسیاوە بەدەست بهێنێت.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنتۆنی سیمیلڕۆس وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئۆستن جەختی لە بەهای گەورەی پەیوەندی بەرگری نێوان ئەمریکاو تورکیا کردۆتەوە، بە تایبەت دوای هەماهەنگیە بەهێزەکانی نێوانیان لە ئەفغانستان.

ڕۆژی پێنج شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە تورکیا کرد خۆی بە دوور بگرێت لە کڕینی هەر کەرەستیەکەی سەربازی لە ڕوسیا، لە هەمان کاتدا هۆشداری دایە ئەنقەرە کە سزاکانیان لەسەر زیاتر دەکات، دوای ئەوەی ئەردۆغان وتی پاشگەز نابمەوە لە ڕێکەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا