چەند کوردێک دەبنە ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەوت ئەندامی خولی نوێی پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا و پەرلەمانی بەرلین بەڕەچەڵەک کوردن.

کەناڵی DWی ئەڵمانی رایگەیاند، “بەگشتی ئەڵمانییەکان دەنگ بەو کاندیدانە نادەن کە بەڕەچەڵەک عەرەبن یان موسوڵمانن و خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و دەنگ بەو حزبانە دەدەن کە بڕوایان بە فرەکەلتوری و فرەڕەچەڵەکی هەیە، بەڵام قۆناغی نوێ لە ئەڵمانیا گۆڕانکاری ئەرێنی بەخۆیەوەبینیوە”.

بەپێی میدیاکانی ئەڵمانیا، سێ کورد لەم هەڵبژاردنەدا بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، ئەوانیش بریتین لە گۆکای ئەکبولوت، چالاکوانی چەپڕەو، جەنان بایرام و قاسم تاهیر ساڵح کە هەردووکیان سەر بە پارتی سەوزن و چوار کوردەکەی دیکەش بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی بەرلین.

رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو تیایدا پارتی سۆشیاڵ دیموکرات و پارتی پارێزگاران لە ململانێیەکی بەهێزدا بوون بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، لەدوای ئەوەی بڕیاریدا دوای 16 ساڵ خزمەت، واز لە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا