تا ئێستا سێ ملیۆن دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد، تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کارتی بایۆمەتری لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراوەتەوە.

لەوبارەیەوە حازم رەدینی، جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، هێشتا ئەو سێ ملیۆن کارتە بایۆمەترییە لە ناوەندەکانی تۆمارکردنن کە ژمارەیان هەزار و 79 ناوەندە لە تەواوی عێراق.

وتیشی: سێ ملیۆن کارتی بایۆمەتری ژمارەیەکی زۆرە لە کاتێکدا کەمتر لە 20 رۆژ ماوە لەبەردەم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا