بايدن لوتکەی جیهانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا، پلانی هەیە بۆ ئەوەی لوتکەی جیهانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەنجام بدات

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی هەیە، بە زووترتن کات لوتکەی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩، ئەنجام بدات لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا.

بەپێی سەرچاوەکان، پلانی دانانی ئەو لوتکەیە بۆ وەڵامدانەوەی کۆرۆنا تەرخان کراوە، هەروەها وەک هەوڵێکی جیهانی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ڕووی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەروەها مردن بە کۆرۆنا لە جیهاندا بە پلەی یەکەم دێت، بە کۆی گشتی زیاتر لە 41ملیۆن توشبوو، لەو وڵاتە هەیە، لە کاتێکدا نزیکەی 671هەزار حاڵەتی مردن هەبووە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا