عێراق داوایەک ئاراستەی حکومەتی نەمسا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە حکومەتی نەمسا کرد جارێکی دیکە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەخت بکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ستایشی رۆڵی نەمسای کرد لە بوارە جیاجیاکاندا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پشکی نەمسا لە بنیادنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق.

هاوکات، فوئاد حسێن داوای لە ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد سەرلەنوێ باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدای پایتەخت بکرێتەوە.

دوێنێ سێشەممە، لەمیانەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی نەمسا، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و جەخت لە گرنگی چڕکردنەوەی گفتوگۆ و هەوڵ و هەماهەنگییەکان کرایەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا